بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە وڵاتی لیبیا بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە ساڵی 2007، دادگای باڵای پاریس بە پێنج ساڵ زیندانی كردن نیكۆلا ساركوزی سزادا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێسن بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ دادگای باڵای پاریس دوای چه‌ندین دانیشتن بابه‌تی گه‌نده‌ڵی "نیكۆلا ساركوزی" سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسای یه‌كلایی كرده‌وه ئه‌ویش به سزادانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه ئاڕاسته‌ی ساركوزی كرا بوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2007 كاتێك له ده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پاره‌ی له لیبیا وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بانگه‌شه‌دا له‌پێناو ده‌رچوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا.
ئاژانسی "فرانس پرێس" رایگه‌یاندووه، سارکۆزی دوای بڕیاره‌كه و لە کاتی دەرچوونی لە هۆڵی دادگای باڵای پاریس بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی دادگا، لە رادەبەدەر مەترسیدارە بۆ سەروەریی یاسا و ئەو متمانەیەی کە دەتوانین بە دادپەروەری لە وڵاتەکەمان بیکەین.
ساركوزی زیاتر گوتی: "ئەگەر مه‌به‌ستی دادگا ئه‌وه‌یه من له زیندان بخه‌وم ئه‌وه كێشه‌م نییه و ده‌خه‌وم ، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەن کە من هەمیشە سەربەرز و بێ‌تاوانم."
نیكۆلا ساركوزی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی گوت: خۆم له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان نادزمه‌وه و به‌دڵنیایی تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌ده‌م تا راستییه‌كان باشتر بگاته هه‌مووان.
نیکۆلاس سارکۆزی له ساڵی 1955 له پاریس له دایكبووه، لە 2007 تاوەکو 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2018 تۆمەتبار کرا به وه‌رگرتنی پاڵپشتیی دارایی له وڵاتی لیبیا بۆ مه‌به‌ستی ده‌رچوونی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كات .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.