سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات، له رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ كێشه‌ی غه‌زه و راگرتنی جه‌نگ نزیك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی پێشوازی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ سه‌باره‌ت به جه‌نگی غه‌زه رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رۆكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبوونه‌وه‌ی باشمان سه‌باره‌ت به غه‌زه ئه‌نجامداوه و نزیك بووینه‌ته‌وه له رێككه‌وتن.
تره‌مپ گوتیشی: ئه‌ردۆغان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی له ناو‌چه‌كه‌دا ده‌كه‌ین.
لای خۆشییه‌وه ئه‌ردۆغان نه‌ی شارده‌وه كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ده‌توانن به‌سه‌ر زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانی ناوچه‌كه زاڵ‌بن.
دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ چوارشه‌ممه له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆببووه‌وه و به‌ڵێنی پێدابوون هه‌وڵی ته‌واو بۆ راگرتنی جه‌نگی غه‌زه و پاراستنی كه‌رتی رۆژئاوا له داگیركاری ئیسرائیل بدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی جه‌ختی كردبووه‌وه كە تەنانەت پلانیان بۆ دوای راگرتنی جه‌نگیش له غه‌زه داڕشتووە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، لە ماوەی دوو ساڵی جەنگی لە غەزە زیاتر لە 65 هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، برسێتیش لە شارەكە گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.