Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 15:45

لە هەولێر یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆم به‌رز راگیرا  

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.25، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی زانکۆ و هاوڵاتییان، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ژێر ناونیشانی" ڕیفراندۆم، دەنگی گەلێک، ئومێدی نەتەوەیەک " کە لە لایەن کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی رێکخرابوو به‌رز راگیرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، جگە لە کردنەوەی پیشانگایەکی شێوەکاری، چەند وتارێکی تایبەت بەو یادە پێشکەش کرا، پاشان چەند پارچە موزیکێک و شانۆگەریەک یادەکەیان رازاوەتر کرد.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و رێکخەرانی، 25ـی ئەیلوولی وەک رۆژێکی مێژوویی مەزن لە یاد و یادەوەری هەموو کورد و کوردستانییەک، بەرز و پیرۆز نرخاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.