وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی سێقۆڵی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه "پاش ڕێکەوتنی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن".
بڵاویشی كرده‌وه "لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت واژۆ كرا سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه سێ قۆڵییه‌كه، رۆژانه بڕی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تێچووی ده‌رهێنانی و گواستنه‌وه ده‌داته كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ته‌رخانكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.