به ئاماژه‌دان به ده‌ستوه‌ردان و هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداریدا لەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا لە ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چەکی فڕۆكه‌ی بێفڕۆکەوان دایە، ئه‌م لێدوانه‌شی وه‌كو زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ خسته‌ڕوو.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەلێکساندەر دۆبریندت وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دایه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك ده‌بینرێ بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رووسیا كه فڕۆكه‌كانیان ئاسمانی پۆڵۆنیای ئه‌ندامی ناتۆی به‌زاند.
ئەلێکساندەر دۆبریندت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: كه پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌كان به‌جددی وه‌ربگرن و میكانیزمی به‌هێزكردنی به‌رگریی له داهاتوودا په‌یڕه‌و بكه‌ن.
راشیگه‌یاندووه : بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه پشتیوانیی ته‌واوی ماددی بۆ به‌هێزكردنی زیاتری ئاسمانی ئه‌وروپا بكات له ئێستا و داهاتوودا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.