Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 18:46

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە "تۆماس شوماخەر" سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤی ئەڵمانی  IGFM-ISHR  و شاندێكی یاوەری كرد.

 

لە دیدارەکەدا، سەرۆكی فیدراسیۆن، خۆشحاڵی خۆی بە کلتوور و مێژووی دێرین و دەوڵەمەندی شاری هەولێر و ئەو پێشكەوتن و ئاوەدانیەی لەو شارەدا هەیە نیشاندا و سەرسامی خۆی دەربڕی به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادی و فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسیه‌ت و یه‌كسانی و پێكەوە ژیانەی كە له‌ هه‌رێمى كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى به‌رقه‌راره‌.

 هه‌روه‌ها ئومێدی خواست ئەو ئەزموونەی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و هەموو ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاشان ئاماژەى بەکار و بەرنامەکانیاندا لە ئەنجامدانى کۆمەڵێک پڕۆژە و کارى هابەش لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی .

لە بەرامبەردا ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانى، سوپاسی كرد كە پێزانینی هەیە بۆ مێژوو و كلتوور و فەرهەنگی كوردی و هیوای خواست نموونەی زۆربێت.

 هەروەها جه‌ختی لە پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان كردەوە، کە لە دێر زەمانەوە هەمیشە پاڵپشتی تەبایی و برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان بووە و ئەمڕۆ بۆتە مەڵبەندی پێكەوە ژیان لە سەرتاسەری عیراق و ناوچەکە و هەموو جیهان.

پاشان، هەوڵ و کارە هاوبەشەكانی فیدراسیۆنی ناوبراوی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرز نرخاند ، كە یەكێكن لە هاوبه‌شه‌ گرنگه‌كانی دەزگاكە و لەساڵی 2013 وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.

 هەروەها دەستخۆشى لە هامەهانگى و هاوكاریەكانیان کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی پارێزگای بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، ئومێدیشی خواست كار و چالاكیەكانیان كە یەك ئامانجە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر بێت.

جێگەی باسە، تۆماس شوماخەر، سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ كه رێكخراوێكی ئه‌ڵمانیە و‌ هاوكات سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی ئازادی ئایینیه‌، پیاوێكی خاوه‌ن پێگه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا و خاوه‌ن تۆرێكی په‌یوه‌ندی فراوانه‌ لەجیهان به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڤاتیكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.