گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند سبەی کاتژمێر 12 شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت.
ڕۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئەیلول، کاروان ستونی وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی بەرواری 26/9/2025 کۆتا رۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجیانی هەرێمی کوردستانە و کاتژمێر 12ـی شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت.
گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند؛ بڕیاربوو 20 مانگ کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجیان بێت بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی (د.پشتیوان صادق)، بۆ 26 ئەم مانگە درێژ کرایەوە وەکوو هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆمار بکەن.
کاروان ستونی هەروەها گوتی؛ سبەی کاتژمێر 12 شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان تیروپشک ئەنجام دەدەین، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 87 هەزار هاووڵاتی دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.