وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
رۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.