Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 06:26

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

پێشبینیش دەکات، ڕۆژی هەینی، 26ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەلات. هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئەیلول.

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ :33  پلەی سیلیزی

ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 36 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.