Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 11:08

پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە لە لایەن ڕێبەرانی عەرەب و موسڵمانەوە پێشوازیی لێ کرا

کوردستان TV
100%

 دۆنالد ترەمپ و ستیف ڤیتکۆف، لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کۆ بوونەوە و پلانێکیان بۆ کۆتاییهێنانی بە شەڕی غەززە خستەڕوو. پلانەکەی ترەمپ لە لایەن ڕێبەرانی عەرەب و موسڵمانەوە پێشوازیی لێ کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، ئاژانسی ئەکسیوس ئاشکرای کرد یەکەم پڕۆژەی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنانی بە شەڕ لە غەززە کە بە ناوی "پلانی 21 ماددەیی" ناسراوە، لە لایەن سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە پێوازیی لێ کراوە.

بە گوێرەی راپۆرتی ئەکسیوس ترەمپ لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە، شەڕ لە غەززە دەبێ بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت لەبەر ئەوەی بەردەوامبوونی شەڕەکە دەبێتە هۆی گۆشەگیرتر بوونی ئیسرائیل لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

ستیف ڤیتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان هیوای خواست لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشکەوتنێ لە ڕەوتی ئاشتیی غەززە بێتە ئاراوە.

پلانەکەی ترەمپ، دەرچوونی ئیسرائیل لە هەموو کەرتی غەززە، پێکهێنانی ڕێکارەکانی حوکمڕانییەکی نوێ لەم ناوچەیە بە بێ بەشداریی حەماس و دابینکردنی تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ئیدارەی ئەم ناوچەیە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە و چەند خاڵێکی دیکەی لەخۆ گرتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.