Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

بە بڕیاری سەرۆک بارزانی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول دروست کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەڤەری باڵەکایەتی، بە ئامادەبوونی مەلامستەفا بارزانی مەڕاسیمی کردنەوەی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو، کە لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانی لەلایەن ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول دروستکراوەتەوە.

لە مەڕاسیمەکەدا هەریەکە لە قادر قادر عەلی بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و بەرپرسانی لقی 10 و 26ـی گوڵانی پارتی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرس و ستافی ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلوول و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە ئامادەبوون.

نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لەسەر ڕاسپاردەی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر، بۆ خزمەتی پێشمەرگەکانی شۆرش دروست کراوە و هەزاران پێشمەرگە و ڕێبوار لەو نانەواخانەیە نانیان بۆ دابین دەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.