Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 11:19

پڕۆژەی رووناکی: نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەکەدا سوودمەندن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا پسووڵەی مانگی ئابی پڕۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیوەی بەشداربووان کەمتر لە 27 هەزار دیناریان داوە. بەگوێرەی ئامارەکان، لە سلێمانی نیوەی ماڵان کەمتر لە 15 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە و نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتیش لە پڕۆژەکەدا سوودمەندن.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری پسووڵەی کارەبای مانگی ئابی بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ڕووناکی" بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاووڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.

بڕی پسووڵەی نیوەی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ مانگی ئاب کەمتر بووە لەم بڕانەی خوارەوە:

هەولێر:

ماڵان: کەمتر لە 37,000 دینار
بازرگانی: کەمتر لە 88,000 دینار

سلێمانی:
ماڵان: کەمتر لە 15,000 دینار
بازرگانی: کەمتر لە 72,000 دینار

دهۆک:
ماڵان: کەمتر لە 38,000 دینار
بازرگانی: کەمتر لە 67,000 دینار

ژمارەی هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:

کوردستان:
هاووڵاتیان: 3،770،000
شوێنە بازرگانییەکان: 120،000

هەولێر:
هاووڵاتیان: 1،935،000
شوێنە بازرگانییەکان: 61،000

سلێمانی:
هاووڵاتیان: 1،345،000
شوێنە بازرگانییەکان: 35،000

دهۆک:
هاووڵاتیان: 351،000
شوێنە بازرگانییەکان: 20،000

هەڵەبجە:
هاووڵاتیان: 139،000
شوێنە بازرگانییەکان: 4،000

لە ڕاگەێیندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

بەگوێرەی داتاکان، 80%ـی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر بۆ کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەیاندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.