Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:46

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: پابەندین بە ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕێی وەڵامی بەغداین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند دوێنێ سێشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەڵامی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی داوەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی نەوتی فیدراڵن  بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلوول، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پابەندبوونێکی تەواوی بە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران نیشان داوە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان واژۆی لەسەر ڕێککەوتنەکە کردووە جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی کە تا ئێستا واژۆی نەکردووە. وەزارەت جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە کاریگەریی لەسەر ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نابێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەروەها ڕایگەیاندووە دوێنێ سێشەممە وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەت و کۆمپانیاکانی بە نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ناردووە. ئێستا چاوەڕوانن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ وەڵامیان بداتەوە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە. هیواشی خواستووە کۆمپانیای سۆمۆ بە زووترین کات دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.