بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی ئەیلول.
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.