Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 23:07

ترەمپ: ئۆکراینا دەتوانێ هەموو خاکەکەی لە رووسیا بستێنێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند ئۆکراینا دەتوانێ هەموو خاکەکەی لە ڕووسیا بستێنێتەوە و بگەڕێتەوە پێش هێرشی رووسیا بۆ سەر ئەم وڵاتە.

ترەمپ هەروەها لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال رایگەیاند: "بە سەرنجدان بە گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا، ئۆکراینا دەتوانێ بە پشتیوانیی ئەوروپا و ناتۆ سنوورەکانی بگەڕێنێتەوە خاڵی پێش دەستپێکردنی شەڕەکە.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ کە لە دوای گفتوگۆی لەگەڵ ڤلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراینا بڵاو کرانەوە، بەراوەرد بە هەڵوێستەکانی پێشووی کە دەیگوت ئۆکراینا دەبێ دەست لە بەشێک لە خاکەکەی هەڵبگرێت، گۆرانێکی زۆریان پێوە دیارە.

ترەمپ پێشتر چەندین جار رایگەیاندبوو حەز دەکات شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێ بێت بەڵام هۆشدارییشی دابوو بۆ کۆتاییهاتنی شەرەکە دەبێ ئۆکراینا بەشێک لە خاکی خۆی بداتە ڕووسیا. بەڵام ئەم داوایەی ترەمپ لە لایەن سەرۆککۆماری ئۆکرایناوە بەردەوام ڕەت کراوەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە دوای ئەوەی بە تەواوی لە دۆخی سەربازی و ئابووریی ئۆکراینا و رووسیا ئاگادار بووە، هەڵوێستەکەی گۆڕیوە.گوتیشی پۆتین و ڕووسیا تووشی ئاڵنگارییەکی گەورەی ئابووری بوون و ئەمەش دەرفەتی ئەوەی بۆ ئۆکراینا خوڵقاندووە خاکەکەی وەربگرێتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.