Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 16:34

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵ نزیكەی 58 هەزار قوتابی داواكاری وەرگرتن لە زانكۆكان پێشكەش دەكەن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات كە بۆ ئەمساڵ پلان داڕێژراوە نزیكەی 58 هەزار قوتابی داواكاری وەرگرتن لە زانكۆكان پێشكەش بكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ 57980 دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابییانی دەرچووی بەشەكانی بەمشێوەیە دیاری كرد: 42257 دەرچوو لە بەشى زانستى، 13826 دەرچوو لە بەشى وێژەیی، 1327 دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، 570 دەرچووى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها رایگەیاند: سەرجەم ئەم دەرچووانە داواکارى بۆ وەرگرتن لە 680 بەش لە هەرسێ جۆری خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) پێشكەش دەكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا كە قوتابییە دەرچووەكان دەتوانن داواكاری وەرگرتن پێشكەش بە 16 زانکۆى حکوومى لە هەرێمى کوردستان بكەن.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی زانكۆلاینی بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە زانكۆكان كارا كردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.