Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 17:10

لە سلێمانی دوو چەکدار بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر بنکەیەكی پۆلیس دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلوول، دوو چەکدار لە شاری سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی گەڕەكی چوارچرا، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارییەوە کارمەندێکی پۆلیس بریندار بوو، بەڵام توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیر بکرێن.

ڕووداوەکە کاتێک ڕووی دا کە دوو چەکدارەکە چوونە سەر بنکەی پۆلیس و دەستڕێژی گولـلەیان کرد. پاسەوانەکانی بنکەکە وەڵامیان دایەوە و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کورت، هەردوو چەکدارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە  دەستگیر کران.

دوای ڕووداوەکە هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنەكە بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە. لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا هەردوو تۆمەتبار دانیان بەوە داناوە کە هەڵگری "بیری توندڕەوین."

ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.