بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەلی عەلی بەگ دوو کەس بریندار بوون. هاتوچۆ دەڵێت، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا بووە.
رۆژی سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی هاتوچۆ لە گەلی عەلی بەگ.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، رووداوەکە لە لۆفەی شەلال روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (ئیسکانیا) و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری (شۆفرلێت ئەڤیۆ)ـدا بووە.
هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس بریندار بوون.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.