سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە هەولێر کۆ بوونەوە و پتەوکردن و فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاریی نێوانیان جەختی لێ کرایەوە.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ديدارێکدا له‌گه‌ڵ ئهکيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئامادهکارييهکانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ کرد.
له ديداره‌که‌دا که کونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌کانى ژاپۆنيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به مايه‌ى بايه‌خ و گرنگى بۆ هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له پته‌وکردن و فراوانکردنى بواره‌کانى هاريکاريى هاوبه‌شى نێوانيان کرده‌وه.
هه‌ردوولا ئاماده‌يى و کار و چالاکيى کۆمپانيا ژاپۆنييهکانيان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و تيشکيان خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى که ده‌کرێ ژاپۆن وه‌به‌رهێنانيان تيادا بکات. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوکارييهکانى ژاپۆن و ڕۆڵ و ئاماده‌يى و چالاکيى کۆمپانياکانى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێکه‌وته‌کانى به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که‌وه، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.