Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 10:57

فواد حوسێن: گەڕانەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران مەترسیدارە

کوردستان TV
100%

فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران هۆشداریی دا و ڕایگەیاند ئەم کارە مەترسیدارە و هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات.

وەزیری دەرەوەی عێراق کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکە بە بە ماڵپەڕی "شەرق"ی ڕاگەیاند  گەرانەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران هەمووان دەگەیەنێتە بنبەست و ئەم بنبەستەش مەترسیدارە لەبەر ئەوەی گوشاری کەڵەکەبوو لە پرسی فەلەستیندا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوشاری سەر ئێران زیاد دەکات و ئەمەش ڕەنگە کێشەی گەورەی لێ بکەوێتەوە.

گوتیشی سەبارەت بە پرسی گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.

هۆشداریشی دا هەڕەشەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی گرژیی زیاتر و کێشەی گەورە لە ناوچەکەدا. ئاماژەی بەوەش کرد جوگرافیای عێراق و ئاسمانەکەی بووەتە گۆڕەپانی شەڕ و لە ژێر کاریگەریی لێکەوتەکانی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدایە. هیواشی خواست ئەم گرژییانە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.