Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 10:56

ماكڕۆن بەفەرمی دانپێدانانی فرەنسا بە دەوڵەتی فەڵەستین رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی دانپێدانانی وڵاتەكەی بە دەوڵەتی فەڵەستین راگەیاند.

ماكڕۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە نیۆیۆڕك لە وڵاتی ئەمەریكا رایگەیاند: بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین هێشتا جێبەجێ نەكراوە، ئێستا كاتی ئەوەیە فرەنسا بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا و ئوسترالیا و كەنەدا بەفەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین دانابوو.

لەبەرامبەریشدا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دانپێدانانی هەرسێ وڵاتەكەی بە دەوڵەتی فەڵەستین رەت كردبووەوە و جەختیشی كردبووەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە بە دروستكردنی دەوڵەتێك بەناوی فەڵەستین نادەن.

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی هەرسێ وڵاتەكەی دابووەوە و رایگەیاندبوو: بەم بڕیارە ناسەقامگیری لە ناوچەكە زیاتر دەكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.