پێشبینی دەكرێت ئەمشەو دووشەممە لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەی گەرما بۆ ژێر پلەی سیلیزی دابەزێت و بەهۆیەوە هاووڵاتییان ناچار دەبن سۆپا و هیتەری كارەبایی دابگیرسێنن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئەمشەو لە یەکەم شەوی وەرزی پایزدا پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو دابەزیون لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری ئەو بارستەهەوا ساردەی ڕووی کردۆتە ناوچەكە .
راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی ئەمشەو تا کاتەكانی بەرەبەیان، لە حاجی ئۆمەران و کێلەشین پلەکانی گەرما بگاتە -2 و -3 پلەی سیلیزی.
هەروەها رایگەیاند: بە هەمانشێوە لە لووتکە چیا بەرزەکانی دیكەی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بگاته ژێر سفڕی سیلیزی.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی دروستبوونی ئەم كەشوهەوا ساردە، بەشێك لە هاووڵاتییانی سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر و ناوچە شاخاوییەكان ناچاربوونە سۆپا و هیتری کارەبایی دابگیرسێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.