تیمەکانی چاکسازی هێڵەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەرین توانیان دوو هێلی کارەبا لە نێوان رانیە – قەڵادزێ و قەڵادزێ – قەڵادزێ چارەسەر بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2025، تیمەکانی چاکسازی هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین، بە هاوکاری چالاکانەی هۆبەی ئامێرەکان، سەرکەوتوو بوون لە چارەسەرکردنی کێشەیەکی گرنگ و گەورە لە هێڵی 132 کەی ڤی (ڕانیە - قەڵادزێ). ئەم هێڵە کارەباییە یەکێکە لە هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە ناوچەکەدا و چارەسەرکردنی کێشەکەی کاریگەرییەکی ئەرێنی گەورەی دەبێت لەسەر دابینکردنی کارەبا.
هاوکات لەگەڵ ئەم چاکسازییەدا، هەمان تیم توانیان کێشەی هێڵی 33 کەی ڤی (قەڵادزێ) چارەسەر بکەن. ئەمەش هەنگاوێکی دیکەی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا و دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام و جێگیر بۆ هاوڵاتیانی سنووری قەڵادزێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.