Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:03

رافایل گرۆسی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران به‌ قۆناخێکی سەختدا تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئه‌مڕۆ دووشەممە دانی بەوەدانا کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە "قۆناغێکی سەخت"دا تێدەپەڕێت، ئه‌مه‌ش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو كه‌  گوتی چارەسەری دیپلۆماسی هێشتا ئەگەری هەیە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلول، رافایل گرۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فرانس پرێس" رایگه‌یاند: بە دڵنیاییەوە مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یۆڕانیۆمی پیتێنراوی ئێران له‌ ئێستادا به‌ قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێت، دوای ئەوەی تاران ڕۆژی شەممە هەڕەشەی ئەوەی کرد کە لە ئەگەری دووبارە سەپاندنی سزاکان، هاوکارییەکانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تۆمی رادەگرێت.

گرۆسی راشیگه‌یاند: گرنگ ئەوەیە کە پەیوەندییەکان بەردەوام بن، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەنیازە له‌ رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.   

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوه‌ یه‌كرگتووه‌كان سەپاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی بۆ سەر ئێران پەسەند کرد، کە بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردن، ئه‌وه‌ش دوای نەگەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سێ وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتوو، ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە جێبەجێ نەکردنی ئەو بەڵێنانەی کە پێشتر دابووی بۆ سنوورداركردنی پیتاندنی یۆرانیم.

لای خۆیەوە حكوومه‌تی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و بریاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كرد و بە فشاری سیاسیی لە دژی خۆی وه‌سفی كرد.

جگه‌ له‌وه‌ گرۆسی جەختی لەوەش کردەوە: کە "نە گەشبینە و نە ڕەشبین"، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن نەبڕدراون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.