Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 06:23

پاکستان.. به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی 23هاووڵاتیی مەدەنی بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

پۆلیس و سەرچاوە ئەمنییەکانی پاكستان رایانگەیاندووە، ئه‌مڕۆ دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی نه‌ناسراو بۆ سەر ناوچەیەکی دوورەدەستی سنووری پاکستان ئه‌نجامدراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیکەم 23 هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون، لە ناوچەیەکدا کە توندوتیژی رووی لە زیادبوون کردووە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی ناوچەکە راگەیاندووە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، فڕۆکەکان چوار خانوویان کردۆتە ئامانج کە بە تەواوی وێران بووه‌ و خانووه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێدابووه‌‌، بەبێ ئەوەی ناسنامەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئاشکرا بکرێت.

هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ ئەفسەرێکی ئەمنیی پاكستان ژمارەی کوژراوانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دەیان حەشارگەی تاڵیبانی پاکستان لەو ناوچەیەدا هەن كه‌ دوا سنووری پاكستانه‌.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.