بزووتنەوەی حەماس پەیامێكی ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا كردووە سەبارەت بە ئاگربەست لە كەرتی غەزە و ئازادكردنی بارمتەكان.
بزووتنەوەی حەماس پەیامەكەی ئاراستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە و تێیدا داوای گرەنتی راگەیاندنی 60 رۆژ ئاگربەستی كردووە، لەبەرامبەردا راستەوخۆ دەست دەكەن بە ئازادكردنی نیوەی بارمتەكان لە غەزە.
چاوەڕوان دەكرێت هەر لەم هەفتەیەدا پەیامەكە بگاتە دەست سەرۆكی ئەمریكا و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چەند رۆژێك پێش ئێستا داوای لە بزووتنەوەی حەماس كردبوو سەرجەم بارمتەكانی هێرشی رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 ئازاد بكات.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردبووەوە، ئەگەر بزووتنەوەی حەماس ئەم كارە بكات، جەنگ كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.