Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 00:40

رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان واژۆ کرا

کوردستان TV
100%

بەپێی دوایین زانیارییەكان رێككەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی و كۆمپانیاكانی نەوت كراوە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و رێككەوتنەكەش لەنێوان هەرسێ لا واژۆ كراوە، بڕیاریشە سبەی سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت.

ئالان ئەحمەد پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: بڕیاروایە ئەو رێككەوتنەی واژۆ كراوە، سبەی سێشەممە ببردرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر رێککەوتنە، چاوەڕوان دەکرێت لە زووترین كاتدا نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە. 
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە ساڵی 2023ـەوە ڕاگیراوە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.