گۆڤاری CEOWORLD ئەمریکی رێزبەندی تەندروسترین وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە و بەپێی نوێترین راپۆرتی پێوەرەکانی تەندروستی جیهانی بۆ ساڵی 2025، عێراق لە ریزبەندی 119ـی وڵاتە تەندروستەکانی جیهاندا جێگیر بووە، ئەمەش ئاستێکی خراپ نیشان دەدات لە بوارەکانی تەندروستیدا. راپۆرتەکە 197 وڵاتی گرتووەتەوە و زیاتر لە 95%ـی دانیشتوانی جیهانی لەخۆگرتووە، پشت بە 10 پێوەری سەرەکی دەبەستێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تەندروستی، لەوانە تەمەنی چاوەڕوانکراوی تەندروست، پەستانی خوێن، ئاستی شەکری خوێن، قەڵەوی، رێژەی خەمۆکی، ئاستی دڵخۆشی، بەکارهێنانی کحول و توتن، کەمجووڵەیی، و خەرجییەکانی حکوومەت لەسەر کەرتی تەندروستی.
عێراق بە نمرەی 66.88 لەم ریزبەندییەدا دێت، لە کاتێکدا تایوان بە نمرەی 97.59 پلەی یەکەمی گرتووە و وەک تەندروستترین وڵاتی جیهان ناسێنراوە. لە بەرامبەردا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست بە نمرەی 46.23 لە پلەی کۆتاییدا دێت.
شایەنی باسە، وڵاتانی وەک سینگاپور (پلەی 2)، ئیسرائیل (پلەی 3)، ژاپۆن (پلەی 4)، و سویسرا (پلەی 5) لە پێشەوەی ریزبەندییەکەدان، کە ئەمەش ئەوە دەردەخات گرنگیدان بە سیستەمی تەندروستی پێشکەوتوو و شێوازی ژیانی تەندروست کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر ئاستی تەندروستی گشتی هەیە.
ئامارەکان بەم شێوەیەن:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.