سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر کۆ بوونەوە و دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، کار و به‌رنامه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌که‌يان تاوتوێ کرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/9/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازيى له موحسین مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌که‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێکى ياوه‌رى کرد که له جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌يه‌ک له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێک هاتبوو.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کان کرده‌وه که له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشکه‌وتنيدايه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و که‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى کرد که کار بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵه‌کان و لێکگه‌يشتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شايسته داراييیه‌کان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسيان له ئاماده‌کارييه‌کان کرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بره‌ودانيان به پرۆسه‌ى ديموکراسى به پێويست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
گرنگيى کارى هاوبه‌ش و هاريکاريى نێوان پێکهاته و لايه‌نه سياسييه‌کانى وڵات و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.