به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكردووه‌ته‌وه: لەناو شاری کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ له جۆری شێلان کەسێک گیانی لەدەست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەبەرامبەر گەڕەکی حەمرین لەسەر ڕێگای کەلار ـ کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری "هۆندا تریکان" هاووڵاتییەکی لەدایک بووی ساڵی 1930 شێلا و برینداریکرد، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئه‌وه‌ش هاتووه : لە ئێستادا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی لە رووداوەکە دەستیپێکردوە، به مه‌به‌ستی زانینی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.