رووسیا ئه‌مرۆ دووشەممە ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە گوایه فڕۆکەکانیان ئاسمانی وڵاتانی ناتۆیان پێشێل کردبێت و هۆشداریشیدا لەوەی ئەو وڵاتانەی تۆمەتی لەو شێوەیە دەکەن مەترسی گرژییەکان زیاتر ده‌کەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی کرێملین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان کاتێک پرسیاری لەبارەی تۆمەتی ئیستۆنیا کرد کە رووسیا ئاسمانی وڵاتەکەی پێشێل کردووە، رایگه‌یاند: "ئێمە ئەم لێدوانانە بە بێ بنەما و پووچ دەزانین، ئه‌م جۆره سیاسه‌ت كردنه رۆڵی ده‌بێت لە پەرەسەندنی گرژییەکان و دروستکردنی کەشوهەوای رووبەڕووبوونەوە".
دیمیتری پێسکۆڤ راشیگه‌یاند: ئه‌م جۆره فشار و تۆمه‌تانه خزمه‌ت به كاری هاوبه‌ش و له‌یه‌كترگه‌یشتن ناكات و دۆخه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.