جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە لایەن پارێزگاری هەولێر و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.9.22، شاخەوان عبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازییان لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە سەلاحەددین زینی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی و هەریەک لە عەلی ساعدی و قەحتان موسەوی، ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەردانەکەیاندا بۆ هەولێری پایتەخت، لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.