Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 04:32

لە زاخۆ ئاگر لە سەموونخانەیەک و کۆگایەک کەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، ئاگر لە سەموونخانەیەک و کۆگایەک لە گەڕەکی عەباسیکێ کەوتەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی، ئاشکرایان کرد کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر 08:33ـی بەیانی، ئاگر لە سەموونخانەیەک و کۆگایەکی ماتۆڕی کێڵانی زەوی لە گەڕەکی عەباسیکێ کەوتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی بەرگریی شارستانی، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.