Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 23:07

کیم جۆنگ ئون: کۆریای باکوور چەکی نهێنیی بەدەست هێناوە

Kim Jong-un
کوردستان TV
100%

سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند وڵاتەکەی چەکی نهێنیی نوێی بەدەست هێناوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر سروشت و جۆری ئەو چەکانە ئاشکرا نەکرد.

ڕۆژی دووشەممە، 22ـی ئەیلول، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریا بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: "ئێمە چەکی نهێنیی نوێمان بەدەست هێناوە و لە توێژینەوە و گەشەپێدانی بەرگریدا پێشکەوتنێکی گەورەمان هەبووە، کە ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەر دەبێت لە بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر لە هێزی سەربازیمان".

کیم جۆنگ ئون، لە وتارەکەیدا کۆبوونەوەی چواردەهەمینی ئەنجومەنی باڵای گەل، جەختی کردەوە: "حزبەکەمان و حکوومەتەکەمان لە بەهێزکردنی توانای بەرگریی وڵاتەکەمان، بەردەوام و خێرا پێشکەوتن بەدەست دەهێنن"، هەروەها کیم گوتی؛ کۆریای باکوور لە ڕێگەی دروستکردنی کەشتیی تێکشکێنەری فرە مەبەستەوە، هێزی دەریایی خۆی بەهێز کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور ڕۆژی هەینیی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، ڕۆژی پێنجشەممە سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی ئاستی کارایی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تاکتیکیی کرد و جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد لەسەریان و بەهێزکردنی تواناکانی کارکردنیان کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.