Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 04:33

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

ڕۆژی دووشەممە، 22ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا جیا هەروەها بەهۆی خێرایی با ئەگەری خۆڵبارین هەیە، پلەی گەرماش 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

پێشبینیش دەکات، ڕۆژی سێشەممە، 23ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە، 22ـی ئەیلول.

 هەولێر: 31 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک:  29  پلەی سیلیزی

ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی

سۆران: 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.