Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 01:27

لە زاویتە 75 مین و تەقەمەنی لە کێڵگەیەکی مین لەناوبران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە دهۆک رایگەیاند، 25 مین و تەقەمەنیی دیکەیان لە کێڵگەیەکی مینی ناحیەی زاویتە لەناوبردووە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو مینانەی لەو کێڵگەیەدا لەناوبراون گەیشتووەتە 75 دانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لە لەناوبردنی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی (EOD) هەستاون بە لەناوبردنی 20 مینی جۆری (V69) لەگەڵ 5 پارچە تەقەمەنیی نەتەقیوە (UXO) لە کێڵگەی مینی "سن سەخەر"ـی سەر بە شارەدێی زاویتە.

لە راگەیێندراوەکو هاتووە، چالاکییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و بەمەش ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنییانەی تاوەکو ئێستا لەو کێڵگەیەدا دۆزراونەتەوە و لەناوبراون، گەیشتووەتە 75 دانە.

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی بینینی هەر تەنێکی گوماناوی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 182ـەوە بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.