Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 06:24

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێککەوتنی نەوتی و نانەوتی و خەرجکردنی مووچە کراوە

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی ناردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا کۆتایی هاتووە و رێککەوتن لەسەر مووچەش کراوە. شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، "ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق پابەندییە ئەخلاقی و یاساییەکانی جێبەجێ بکات و مووچە رەوانە بکات".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد، "رێککەوتنی نەوتی و نانەوتی و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە".

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "رەشنووسی رێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی هاتووە لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا تورکییەکان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: "لە ئێستادا هیچ پابەندییەک نەماوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی پابەندییە ئەخلاقی و یاساییەکانی لەو رێککەوتنەی لە چەند رۆژی رابردوو کراوە و مووچە رەوانە بکات".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.