هۆبەی چاکسازیی سەیدسادق کێشەی کارەبای 150 ماڵی لە گەڕەکی رزگاری چارەسەر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کوژانەوەی کارەبا لە سەیدسادق هەبووە و بە هۆیەوە 150 ماڵ لەو سنوورە گرفتی کارەبایان هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاتووە، لە گەڕەکی بەختیاری نزیک قوتابخانەی هەرسین کێشەی کوژانەوە و تریپ کردن هەبووە. ئەمڕۆ هۆبەی چاکسازیی یەکی سەیدسادق بە دانانی ئیچ پوڵ و گۆڕەڕێکی نوێ توانیویانە کێشەکە چارەسەر بکەن.
گۆڕەڕە نوێکە توانای فشاری 250 KVA هەیە و بەمەش زیاتر لە 150 ماڵ کێشەی کارەبایان چارەسەر بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.