سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند: يه‌کێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى، وه‌ک چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتيان کردووه و قوربانييان داوه، له سه‌رده‌مى ئازاديیشدا ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له قووڵکردنه‌وه‌ى کولتوورى پێکه‌وه‌ژيان و يه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌يى.
ڕۆژی یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی يه‌کێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى کوردستان و ته‌واوى مامۆستايانی کوردستان کرد. جەختیشی کردەوە هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی، بۆ هەمیشە بە نیشتمانی پێکەوەژیان بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
يادى (55) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌کێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى کوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى ته‌نفيزيى يه‌کێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى کوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى پيرۆز ده‌که‌م، هيواى به‌رده‌واميى سه‌رکه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
يه‌کێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى، وه‌ک چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتيان کردووه و قوربانييان داوه، له سه‌رده‌مى ئازاديیشدا ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له قووڵکردنه‌وه‌ى کولتوورى پێکه‌وه‌ژيان و يه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌يى، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى و بره‌ودان به گيانى نيشتمانپه‌روه‌رى و ئاشتيى کۆمه‌ڵايه‌تى.
له‌م ياده‌دا شه‌هيدانى يه‌کێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى کوردستان به ڕێزه‌وه به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود بۆ گيانى پاکيان ده‌نێرين، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌کمان بۆ کار و کۆششى يه‌کێتيى زانايان له‌پێناو ده‌ستبه‌رکردنى هه‌موو مافه‌کانى مامۆستايانى ئايينيدا دووپات ده‌که‌ينه‌وه.
جه‌خت ده‌که‌ينه‌وه که هه‌رێمى کوردستان بێ جياوازى بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێکه‌وه‌ژيان بۆ هه‌موو پێکهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌کانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ک ڕووبه‌ڕووى گوتارى ڕق و هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تێکدانى کولتوورى پێکه‌وه‌ژيان ده‌بينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2025/9/21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.