ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەمڕۆ شەممە هۆشداریی دا لە ئەگەری دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رایگه‌یاندووه، هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رادەگرێت، ئەمەش رۆژێک دوای پەسەندکردنی هەنگاوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەنجوومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران لە بەیاننامەیەکدا به فه‌رمی رایگەیاندووە، دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەستپێشخەری فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، کە بە تووندی داوای گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان دەکات به‌سه‌ر تاران‌دا ئاكامی باشی نابێت.
له به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه : "بڕیار وایه لە 29ی ئەیلولدا بڕیاره‌كه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ش زیانێکی زۆر بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تۆمیی دەگەیەنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.