وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئهمڕۆ شەممە دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ سەپاندنەوەی دووبارهی سزاکان بەسەر ئێراندا ئیدانە کرد، دوای ئەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا "میکانیزمی سناپباک"یان چالاککرد کە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015دا دیاریکرا بوو.
ئهمڕۆ شهممه 20ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی لە "سروشتی ئیستفزازی و نایاسایی" کردەوەی ئەو وڵاتە ئەوروپییانە گرت كه له رێگهی نهتهوه یهكگرتووهكان دهنگیان دا به دووباره سهپاندنهوهی سزاكان بهسهر ئێراندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەم کردەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە دیپلۆماسییەوە نییە و تەنیا خزمەت بە تووندکردنەوەی گرژییەکانی ناو پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن".
ماوەیەکی زۆرە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سەرچاوەی گرژی بووە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا، دیارترینیان ئەمهریکا و دوژمنی سەرسەختی تاران، ئیسرائیله كه له ماوهی رابردوو بووه هۆی هێرش كردنه سهر تاران. بهڵام تاران بە تووندی ئهو تۆمهته رەتیدەکاتەوە و پێداگری لەسەر مافی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمیی بۆ مەبەستی مەدەنی دەکات.
دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بڕیارێکە کە دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا پێچەوانە بکرێتەوە.
ئاژانسی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكدا بڵاویكردووهتهوه: ئەوروپییەکان سێ مەرجیان داناوه، دەستپێکردنەوەی دانوستانە راستەوخۆکان بەبێ مەرجی پێشوەختە، پێدانی دەستڕاگەیشتنێکی تەواو بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و پێدانی زانیاری دروست لەسەر شوێنی مادەی پیتێنراو.
ئهوهش هاتووه: ئەگەر تا 28ی ئەیلول رێککەوتنێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ئەو رێککەوتنەی کە لە ساڵی 2015 ئەنجامدرا نەكرا، ئەوا ئەو سزایانەی کە بەپێی ئەو رێککەوتنە هەڵگیراون کە بە پلانی کاری گشتگیریی هاوبەش ناسراوە، دووبارە دەسەپێنرێنەوە بهسهر تاراندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.