Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 11:58

هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرەچیای قەرەچوغ ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە زنجیرەچیای قەرەچوغ و ژمارەیەک گوندی دەوروبەری ئەنجامداوە. ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگریکردن بووە لە جموجۆڵی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە.

ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکە، لیوای 18ـی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانی، بە سەرپەرشتیی عەمید روکن سروود، سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی یەکی پیادە، لە زنجیرەچیای قەرەچوغ دەستی پێ کرد.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، زنجیرەچیای قەرەچوغ و گوندەکانی (خدرجیجە، حاجی شێخان، حەسەن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ) بە وردی کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان تێدا ئەنجامدرا.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە "رێگریکردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسیی تیرۆریستان بوو لە سنوورەکەدا، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.