ئەمڕۆ شەممە 2025.9.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا، بە نەخۆشیی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی پرسی.
لەلایەن خۆیەوە هونەرمەند زەکەریا، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی و وێڕایی رەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە، ئاماژەی بەوەدا: "لە خودا بەزیاد بێت تەندروستی زۆرباشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنەکەشی دوورە لە ڕاستیی."
جێگەی باسە، چەند رۆژێکە لە چەند ماڵپەڕ و ئەکاونتێکی تۆڕهكانی سۆشیاڵ میدیا، دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد "زەکەریا عەبدوڵڵا " بە نەخۆشیی شێرپەنجە بڵاوکرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.