Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 01:12

کەشناسی هەرێم: خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و پلەی گەرما دابەزی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین کەم دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممە 20ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ تاکوو کاتەکانی نیوەرۆ پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

سەبارەت بە پلەی گەرماش کەشناسی دەڵێت پلەی گەرما نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە نزم بووەتەوە.

پێشبینیش دەکات، ڕۆژی یەکشەممە 21ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، 20ـی ئەیلول.

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.