رووسیا بە مووشەک و درۆن هێرشی کردەوە سەر ئۆکراینا و سەرۆکی ئۆکرایناش داوای سیستمی بەرگریی لە وڵاتانی هاوپەیمانانی دەکات و دەڵێت پێویستە سزاکانی سەر رووسیا زیاد بکرێت
ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوولی 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند کە ڕووسیا 40 مووشەک و نزیکەی 580 درۆنی ئاراستەی ئۆکراینا کردووە، کە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و دەیان کەس بریندار بوون.
زێلێنسکی لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "هەر هێرشێکی لەم شێوەیە پێویستییەکی سەربازی نییە بەڵکو ستراتیژێکی ئەنقەستی ڕووسیایە بۆ تۆقاندنی هاوڵاتیان و وێرانکردنی ژێرخانی وڵاتەکەمان".
سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە هاوپەیمانەکانی کیێڤ کرد سیستمی بەرگریی ئاسمانی زیاتر دابین بکەن و سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن.
پێشتر دەسەڵاتدارانی ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئۆکراینا هێرشێکی گەورەی مووشەکی و درۆنەکانی ڕووسیایان ڕاگەیاند.
سێرگی لیساک سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوخۆیی ئۆکراینا لە پۆستێکدا لە تێلێگرام ڕایگەیاند: "ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک دووبارە کراوەتە ئامانجی هێرشێکی چڕوپڕ"، ئاماژەی بە وێرانبوونی باڵەخانەکانی کۆمپانیاکان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.