Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 00:39

بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی چاکسازیی ساڵانەی کۆمپانیای داناگازەوە کەم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای داناگاز چاکسازی ساڵانەی خۆی دەکات و بەم هۆیەوە بڕی 1600 مێگاوات کەم دەکات و وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە ئەگەری کەم بوونەوەی کارەبا لە ماوەی ئەو سێ رۆژ چاکسازییەدا هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای داناگاز لە ڕۆژانی 20- 21- 22ی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی دەکات لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز. بەهۆی ئەم چاکسازییە سێ ڕۆژەیە، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا لە بەرهەمهێنانی گاز کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم کەمبوونەوەیە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا، بە شێوەیەک کە زیاتر لە 1600 مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە بڵاو کراوەکەیدا ئاماژەی پێدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبین بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە لەسەر بەشداربووانی کارەبا لە هەرێمدا. چاوەڕێ دەکرێت  لەو سێ ڕۆژەدا پێدانی کارەبا کەم ببێتەوە 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.