چەند گوندێکی ناحیەی سۆران لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 4 ئێوارە بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پرۆژەی رووناکی بێ کارەبا دەبن.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بڵاوی کردەوە، لە سەنتەری ناحیەی بلێ و گوندەکانی "شرێ و دەربۆتک و زۆرەگڤان" کارەبا نابێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەکرد، کارەبا لە کاتژمێر 8 بەیانی تاوەکوو 4 ئێوارە کارەبا نابێت و تیمەکانی پرۆژەی رووناکی کاری تێدا دەکەن.
تیمەکانی پرۆژەی رووناکی لە ماوەکانی ڕابردوودا لە چەند ناوچە و گوند و ناحیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماحاویلە و بۆردەکانی کارەبایان چاککردووە بۆ بەرگەگرتنی فشاری کارەبای 24 کاژمێری و بڕیار وایە سبەینێش سنووری بلێ و گوندەکانی دەورووبەری چاک بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.