Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 05:39

ئەمریکا گەورە تیرۆریستێکی داعشی لە سووریا کوشت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە سوریا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بووە هۆی کوشتنی ئەندامێکی باڵای داعش. ئەم ئەندامە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بووە بۆ سەر خاکی ئەمریکا.

عومەر عەبدولقادر تیرۆریستێکی داعش بووە و بە چالاکی هەوڵی داوە هێرش بکاتە سەر ئەمریکا. کوشتنی ناوبراو توانای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە پەک دەخات لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشەکانی داهاتوو کە هەڕەشە لە هاوڵاتیانی ئەمریکی و هاوبەشەکانیان دەکات.

ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی گشتیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: " بە دوای ئەو کەسانە دەکەوین کە هەوڵی هێرشکردنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانی لە دەرەوەی وڵات دەدەن، بەبێ هیچ سڵ کردنەوەیەک". ناوبراو گوتیشی: "ستایشی هەوڵەکانی جەنگاوەرە لێهاتووەکانمان و هەموو ئەوانە دەکەم کە لەم ئەرکەدا پاڵپشتییان کردوون".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.