غەتاسی ئاوی راپەڕین گۆڕدرا و ئاو بۆ گەڕەکی ئازادی گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی بەهۆی شۆرتی کارەبا و سوتانی غەتاسی ئاو، 600 ماڵ دوچاری بێ ئاوی ببوونەوە.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئەیلوولی 2025، فەرمانگەی ئاوی ژاراوە بڵاویکردەوە، غەتاسی 13 k.w و کێبڵی کارەبای 16*3 بۆ بیری ژمارە 7 گۆڕدراوە کە بە هۆیەوە 600 ماڵ ئاویان پێ گەیشتەوە.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی شۆرتی کارەباوە گەرەکی ئازادی بێ ئاو بووە و لەلایەن تیمەکانیان توانیان کێشەکە چارەسەر بکەن و گرفتی نەبوونی ئاو لەو گەرەکە نەماوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.