Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 07:10

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی سەرۆکی گرووپی حووسییەکان و بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل لە سەنعا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەڕەشەی تیرۆرکردنی عەبدول مەلیک حووسی سەرۆکی گرووپی ئەنساروڵڵا "حووسییەکان" و هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیلی لەسەر سەنعا کرد.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، یسرائیل کاتز لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند "عەبدول مەلیک حووسی کاتت دێت، دەنێردرێیت بۆ بینینی تەواوی کابینەی حکوومەتەکەت و هەموو تاوانبارانی میحوەری خراپە کە لە قووڵایی دۆزەخدا چاوەڕێت دەکەن."

یسرائیل کاتز وتیشی: "درووشمی "مەرگ بۆ ئیسرائیل و نەفرەت لە جولەکە" لەسەر ئاڵای حووسییەکان نووسراوە بە ئاڵای ئیسرائیل دەگۆڕدرێت لە پایتەختی یەمەن بەرز دەکرێتەوە."

لەوەتەی جەنگی غەزە دەستی پێکردووە حووسییەکان هێرشی مووشەکی و درۆنی دەکەنە سەر ئیسرائیل و ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە لە کەناراوەکانی یەمەن.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل چەندین گەڕی هێرشی خوێناوی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە، کە بەندەرەکان و وێستگەکانی کارەبا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای کردووەتە ئامانج.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.